مه راقی کۆچی شێرکۆی نه مر.....
مه راقی کۆچی شێرکۆی نه مر.....
داڕوخانم هی دووریته ،داڕوخانم هی مه راقی کۆچی سووری بێ که سیته
داڕوخانم ترسی دابڕان دوو سڵاوه،داڕوخانم بۆ بێ که سی کۆتری ناو دارستانه
به ڕویشتنت دامووڕوخاند،له دڵی خاک هیوای منوو کۆتره شینه و زه نڕه قووته کانو نێژاند
وشکه که ڵه کی چاوه کانم به ته ماشای ،وینه ی دوودڵ، هاڕه ی کردوو هاته خوار
کۆشکی ئاواتمیان ڕووخاند،کاره ساته ئه م ڕویشتنه ت...
کاره ساته ئه م دووریته،مه رگه ساته
ئه م ته نیاییه م ئه م بێ که سیه م.....
ئه وا ئیتر به شوێن زه ریایه ک بن قووڵ دا وێڵ ده گه ڕێم
به ڵکوو چه می ئه سرینه کان دابشارێت
،بی خنکێنێت، نه وه ک سێڵاو له گۆڵ زاری دڵی عه شق تاقه گۆڵێک بژاکێنێت...
داڕوخاوم، ده ردێکه ئه م ته نیاییه م، بیێ که سییه م،کاره ساته ئه م ڕویشتنه ت...
گیانه وه ره، با وه ک دوێ شه و ته رمی گه رمی شێعرت له باوه ش که م
،گیانه وه ره با وه ک دوێشه و به تینی پشکۆی
گڕاوی نیگای عه شق خۆمان دا بپۆشین له ناو زۆقمی زۆڵمه تی شه وی ته نیایی
گیانه وه ره با پێکه وه کۆرپه ساوای شێعر ڕابژه نیین له لانکی خه مووتاڵی ماڵ ئاوایی
گیانه وه ره با پێکه وه ده ستی بێ که سییمان بگریین
کێ ئه ڵی نامریین دوور له یه ک له شه وانی چاوه ڕوانی،
گیانه که می وه ره با وه ک دوێشه و ببین به ئاگرێ
هاوار هاتوو سبه ی ڕۆژی کوشتار منوو تۆ بوو
با له شوێنمان جێ بمێنێ خۆڵه مێشی یادگاریی
(م.م)....